رێژەی مردن بە کۆرۆنا لە سلێمانی لە ئاستێکی مەترسیداردا نییە

0
785
کۆرۆنا

SNN-هەڵکەوت سەروەت

سەرەڕای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و لە نێویشیاندا سلێمانی، بەڵام ڕێژەی مردنی هاووڵاتییان بەستانداردی جیهانی نەگەیشتووەتە حاڵەتی مەترسیدار.

مەحمود عوسمان بەڕێوبەری ئاماری سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN ئاشکرای کرد: لە چەند ساڵی رابردوودا رێژەی مردن  لەهەزاردا سێ بووە و ئەمساڵ سەرەڕای بەرزبوونەوەی ڕێژەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێژەکە بۆ سێ پۆینت چوار لەهەزاردا بەرزبووەتەوە، بەڵام ئەم ڕێژەیە مەترسیدار نییە و ڕێژەی مەترسیدار بەپێی ستانداردی جیهانی  لە هەزاردا شەش وسەرووترە.

بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی وتیشی: لەساڵی رابردوودا تەنیا لە سلێمانی 150 هەزار لەدایکبوو تۆمارکراوە و ئەمەش ڕێژەیەکی باشی تۆمارکراوەو و ئێستا دانیشتوانی سلێمانی دوو ملیۆن و 400 هەزار کەسە و دانیشتوانی هەرێمیش زیاتر لە شەش ملیۆنی تێپەڕاندووە.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چەند ساڵێکە ڕێژەی مردنی منداڵی ساوا بەهۆی کوتان و بوونی کەرەستە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان کەمی کردووە و ڕێژەی دانیشتوانی شارەکانی هەرێمی زیادکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this