ئەمڕۆ لیژنەی دارایی بڕیاری كۆتایی لە بڕی ڕێژەی قەرز دەدات و پشكی كوردیشی تێدایە

0
570
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد ئەمڕۆ لیژنەكەمان بڕیاری كۆتایی لە بارەی بڕی ئەو قەرزەوە دەدەین بۆ ئەوەی حكومەت قەرزی بۆ بكات و سبەینێش لە كۆبوونەوەی پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت، پشكی كوردیش بە گوێرەی پرۆژەیاساكە دیاریكراوە و لە ئەمڕۆشەوە حكومەت دەتوانێت دەستبەدابەشكردنی مووچە بكات.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ‌ لەگەڵ (مستەفا كازمی) سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووینەوە و گوێمان لە داواكاری و بۆچوونەكانیان گرت ئێمە لەو كۆبوونەوەیەدا هیچ بڕیارێكمان نەدا بە حكومەت كە دەتوانن بڕی چەند قەرز بكەن هەر چەندە ئەوان وتیان دەتوانین بە 20 تریلیۆن قەرزیش گرفتی دابەشكردنی مووچە چارەسەر بكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە ئەمڕۆ كۆدەبینەوە و تاڕادەیەكی زۆریش لێكتێگەیشتنی تەواوەتی لەناو هەموو ئەندامنی لیژنەی دارایی دروست بووە كە ڕێگە بە حكومەت بدەین بڕی 15 تریلیۆن دینار قەرز بكات، بۆ ئەوەی بتوانێت گرفتی مووچەی سێ‌ مانگی داهاتووی فەرمانبەران چارەسەر بكات هەرچەند بە گوێرەی بەدواداچوونەكان حكومەت بە نزیكەی هەشت تریلیۆن دەتوانێت گرفتەكان چارەسەر بكات.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی پەیوەندی بە پشكی كوردەوە هەیە بەگوێرەی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا پشكی هەرێم دیاریكراوە بەڵام هێشتا یەكلا نەبووەتەوە بە گوێرەی ڕێژەی %12.67 یاخود بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووانە و ڕێژەكە دەگاتە %13.9 ئەوە دەمێنێتەوە سەر ڕێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و بەغدا، هاوكات حكومەت دەتوانێت لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات و لە دوای ئەم مووچەیەش دەتوانێت راستەوخۆ مووچەیەكی دیكەش دابەش بكات چونكە تا مووچەی مانگی 10 دابەشدەكرێت مووچەی مانگی 11 دێتە پێشەوە و بە گوێرەی یاسا دەبێت دابەشبكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this