فاوچی “پێش ساڵی نوێ ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادە دەبێت”

0
185

SNN

دکتۆر ئه‌نتۆنی فاوچی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتیمانی هه‌ستیاری و نه‌خۆشیه‌كان لە ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند: هه‌واڵی ڤاكسینی بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ “گه‌وره‌” ناوبرد و ئاماژەی بەوەشکرد، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ر له‌ كۆتایی ساڵ ڤاكسینی كۆرۆنا ئاماده‌بێت بۆ دابه‌شكردن.

هه‌وڵی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا هه‌وڵێكی گه‌وره‌یه‌ به‌ئامانجی رێگه‌گرتن له‌زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و ڤایرۆسه‌، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ، ڤاكسینه‌كه‌ بۆ دابه‌شكردن ئاماده‌بێت.

ئاژانسی رۆیتەرز دووشەممە رایگەیاند: هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ر و بایۆنتیك رایانگه‌یاندبوو، ڤاكسینی فایزه‌ریان په‌ره‌پێداوه‌ كه‌ توانای دروستكردنی كاریگه‌ری به‌رێژه‌ی 90% له‌سه‌ر تووشبووانی كۆرۆنا هه‌یه‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this