تووشبووانی کۆرۆنا لە رووسیا 200 هەزاری تێپەڕاند

0
344
رووسیا

تادێت ژمارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی رووسیا لە هەڵکشاندایە، بەجۆرێک تەنیا لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 11012 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە رووسیا گەیشتۆتە 209688 کەس و لەو ژمارەیە 1915 کەس گیانی لەدەستداوە، کە تا رادەیەکی باش دۆخی کۆرۆنا لە رووی گیانلەدەستدانەوە لەو وڵاتە کۆنتڕۆڵە.

سێرگی سوبیانین سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ ئاماژەی بەوەکرد، کە قەدەغەی هاتووچۆ تا 31 ئایار درێژ دەکرێتەوە وەک رێکارییەک بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this