باسكه‌ی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی سزای نێوده‌وڵه‌تی له‌ سه‌ره‌

0
115
دیمەنێک لە یاری باسکەی هەڵبژاردەی عێراق

SNN Sport- حسێن کەرکوکی

هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی باسكەی عێراق نزیكه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان ئەگەر یه‌كێتیەكه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك نه‌دۆزێته‌وه‌ بۆ زامنكردنی به‌شداریكردنی  له‌ پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە  جامی جیهان.

خالید نه‌جم ئه‌مینداری یه‌كێتیی تۆپی باسكه‌ی عێراق وتی:”قه‌یرانی دارایی و دابیننه‌كردنی نه‌ختینه‌، كه‌مپی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی دواخست كه‌ وا بڕیاربوو ئه‌مرۆ 10/11 ده‌ستپێبكات تا 23 ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری ئه‌نقەره‌ی توركیا بەرده‌وام دەبێت ،ئەمەش بۆ خۆئامادەكردن بۆ قۆناغی دووه‌م له‌ پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ روو  كه‌ نه‌بوونی بوودجه‌ی دارایی یه‌كێتییە وه‌رزشییه‌كان بابه‌تێكه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی راگرت و بووه‌ هۆی په‌ككه‌وتنی كه‌مپی راهێنانه‌كه‌ی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزش هه‌وڵیدا چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه‌ له‌ میانه‌ی گرێبه‌ستی سپۆنسه‌ركردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ بانكه‌كان ، به‌ڵام  میكانیزمی تیپه‌کە ده‌بێت  له‌ لیژته‌یه‌ك پێكبێت  له‌ نوێنه‌ری بانك و  وه‌زاره‌تی  لاوان و وه‌رزش و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ، ئه‌مەی دوایین  له‌ قۆناغی هه‌ڵبژاردندایه‌ و كه‌س نیه‌ له‌ چوارچێوه‌ی لیژنه‌ ئاماژه‌پێكراوەکە  واژوو له‌ رێكه‌وتنه‌كه بکات‌”.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد کە ” مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ وه‌ك ئه‌وەی ئێستا له‌ سه‌ریه‌تی ، عێراق تووشی زیانێكی زۆر و سزای  گه‌وره‌ ده‌كات  له‌ ئه‌گه‌ری گه‌شتنه‌كردنیان بۆ به‌حرەین لە رۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌ ، چونكه‌ یه‌كه‌م یاری له‌ به‌رامبه‌ر به‌حرەین ده‌بێت پاش دوو رۆژ  و دوای دوو رۆژی تر یاری به‌رامبه‌ر لوبنان ده‌بێت له‌ به‌حرەین”.

جێی باسه‌  له‌  حاڵه‌تی ئاماده‌نه‌بوونی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، به‌ پاشه‌كشێكراو ئه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌رئه‌نجام پێبژاردنی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی باسكه‌ ، هه‌روه‌ها  ده‌بێت یه‌كیتیی باسكه‌ی عێراق ته‌واوی گرێبه‌ستی راهێنه‌ری بۆسنی بكیر بدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this