بەفەرمی رابیتەی لالیگا یانەکانی بۆ دەستپێکی خولەکە ئاگادار کردەوە

0
2334
لالیگا

رابیتەی لالیگای ئیسپانیا ئەمڕۆ بەفەرمی یانەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە  ئاگادار کردووەتەوەو لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، رابیتەی لالیگا بە یانەکانی وتووە لە 12ی حوزەیران دەست بە کێبڕکێکان دەکەینەوە،ئەم بڕیارەش دوای رەزامەندی وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا دێت .

هەروەها ئەگەر لەم بەروارە خولەکە دەستی پێنەکردەوە، ئەوا  19ی حوزەیران وەکو جێگرەوەی دانراوە.

لە ئیسپانیا لە ئێستادا یانەکان مەشق و راهێنان بە جیا دەکەن و دوای تەوابوونی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا،5 یاریزان لە یانەکانی ریاڵ بیتس ، گرانادا و ئاتلەتیکۆ مەدرید تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

بڕیارە لە15ی ئەم مانگە لە خولی ئیسپانیا مەشق و راهێنانی بەکۆمەڵ دەستپێبکاتەوە.

خولی ئیسپانیا 27 هەفتەی لێ تەواو بووە، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی یەکەم دەبینرێت و ریاڵ مەدرید بە 56 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this