ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار پلانى رۆژانى جه‌ژن پێشكه‌ش به حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات

تاڤگه‌ى گه‌لى عه‌لى به‌گ له هه‌ولێر | فۆتۆ: گه‌شتوگوزارى هه‌رێم
وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: پلانێكى تایبه‌تمان هه‌یه بۆ رۆژانى جه‌ژن كه پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ده‌كه‌ین، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌رى هه‌یه رێگه به هاتنى گه‌شتیاران له ناوچه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق بده‌ین بۆ هه‌رێم”.
نادر رۆستى، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم رایگه‌یاند: “پلانێكى گشتگیرمان ئاماده‌كردووه بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زان، كه پێشكه‌ش به هه‌ردوو وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بۆچوونى خۆیانى له‌سه‌ر بده‌ن پاشان بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه”.
وتیشى: “پلانه‌كه به‌گوێره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا و ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه دانراوه كه به‌ر كه‌تى گه‌شتیارى كه‌وتووه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا رێگهدهرێت گروپه گه‌شتیارییه‌كان له ناوچه‌كانى خواروو ناوه‌ڕاستى عێراق بێنه هه‌رێم، نادر رۆستى ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌گه‌رى هه‌یه رێگه به گروپه گه‌شتیارییه‌كان بده‌ین بێن بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام رێوشوێنى تووند داده‌نێین له‌و حاڵه‌ته‌دا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى بڵاووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌متر بێت”.
وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى پارك و شوێنه گشتیه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو: “تاوه‌كو جه‌ژن زۆرینه‌ى شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و پاركه‌كان به‌ڕووى هاووڵاتیادا ده‌كرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتى گه‌شتیارى ببوژێته‌وه”.
له 14ى ئازارـ ه‌وه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ى هاووچۆ له هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوه، یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ى به‌وهۆیه‌وه زۆرترین زیانى به‌ركه‌وتووه كه‌رتى گه‌شتیارییه، چونكه تا ئێستا رێگه به كردنه‌وه‌ى هیچ شوێنێكى گه‌شتیارى نه‌دراوه.
تا ئێستا 337 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 280 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و چوار تووشبووش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له به‌رامبه‌ردا، له سه‌رتاسه‌رى عێراق 2 هه‌زار و 767 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، 109 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 734 كه‌س به‌ته‌واوه‌تى چاكبوونه‌ته‌وه و 924 كه‌یسى چالاك له نه‌خۆشخانه‌كان بوونى هه‌یه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر تورکیا سەپاند
2020-09-22
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17