ماكگریگۆر ده‌گه‌رێته‌وه‌ گۆڕه‌پان و یاری توڵه‌کردنەوەی گه‌رم ئه‌نجام ده‌دات

0
296
ماکگریگۆر و داستن

SNN Sport

پێگه‌ی ( MMA Fighting ) گه‌رانه‌وه‌ی پاڵه‌وانی پێشووی رێكخراوی  (UFC) بۆ هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كان ( MMA ) له‌ دوو كێشی جیاواز (ماكگریگۆر )ی ئێرله‌ندی بۆ گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان راگه‌یاند.

كۆنۆر ماكگریگۆر به ‌پێی ( MMA Fighting) بێت رووبه‌ڕووبوونه‌وەیه‌كی توڵه‌کردنەوە له‌ دژی ركابه‌ره‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ی ،( داستن پۆیرێر ) رۆژی 23 كانوونی دووه‌می داهاتوو ئه‌نجامده‌دات له‌ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌كی پاڵه‌وانێتی( UFC 257) له‌ شاری لاس ڤیگاسی ئه‌مریكا.

ماكگریگۆر پێشتر پۆیرێری به‌ لێدانی كوشنده‌ خسته‌خواره‌وه‌ له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می ئه‌و رووبه‌ڕووبوونەوه‌ی كۆیانی كردبووه‌ له‌ ئه‌یلوولی(2014) له‌ میانه‌ی (UFC 178).

ئه‌و پاڵه‌وانە ئێرله‌ندییه‌ دوایین رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌ 18ی كانوونی دووه‌می 2020 ئه‌نجامدا و تیایدا سه‌ركه‌وت به‌ سه‌ر دۆناڵد سیرۆنی ‌ئە‌مریكی  پاش ئه‌و یارییە ‌ وازهێنانی خۆی راگه‌یاند.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this