بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی مووچە لە هەرێم ئاشكرا دەكات

0
12043
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە تاوه‌كو ئێستا حكومەتی عێراق دەستیبە دابەشكردنی مووچە نەكردووە و بڕیاری ناردنی 320 ملیار دینارەكەش نەدراوە، بەڵام بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: هەموو ئاماژەكان ئەوە دەخەنەڕوو كە لەدوای 20ی ئەم مانگەوە حكومەتی هەرێم بە لێبڕینی %18 دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.

بە گوێرەی زانیارییه‌كانى SNN كه‌ له‌ به‌رپرسێكى باڵای وەزارەتی داراییه‌وه‌ وه‌ریگرتوون، “هەرچەندە حكومەتی هەرێم خۆی ئامادەكردبوو لەگەڵ رێككردنەوەی مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكات، بەڵام بەهۆی ئەو گرفتانەی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای قەرز هاتنە ئاراوە پلانەكەی حكومەتی هەرێمیشی تێكدا و نەتواندرا 30 رۆژ جارێك مووچە دابەش بكرێت”.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ڵێت: “ئەوەی زانیاریمان پێدراوە ئەوەیە، هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق دەستبە دابەشكردنی مووچە دەكات، دوای دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی عێراق 320 ملیار دینارەكەش بۆ هەرێم دەنێرن، بۆیە هەموو ئاماژەكان ئەوە دەردەدەخەن كە گەیشتنی 320 ملیار دینارەكە نزیك دەبێتەوە لە 20ی ئەم مانگە، لەدوای ئەو وادەیەش وەزارەتی دارایی دەستبە دابەشكردنی مووچە دەكات”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: “تا ئێستا داوای ئامادەكردنی لیستی مووچەمان لە هیچ وەزارەت و یەكە ژمێریارییەكان نەكردووە، بەڵام پێدەچێت هەفتەی داهاتوو داوا بكەین لیستی مووچە ئامادە بكەن ئەگەریش زۆرە هاوشێوەی مانگی رابردوو رێژەی لێبڕین %18 بێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this