
فۆتۆ: EPIC
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە وتەی چاودێرێكی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان داخستنی ژمارەیەك كۆمپانیا و هاوكات هاتنی ژمارەیەكی زۆر لە كرێكاری بیانی بووەتەهۆی ئەوەی كرێكاری ناوخۆیی كارەكانیان لەدەستبدەن و ڕێژەی بێكاری لە هەرێم بۆ لە%30 نزیكببێتەوە.
محەمەد گۆمەشینی، چاودێری نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كە كردوومانە لەبارەی ڕێژەی هەژاری و سەرهەڵدانی بێكاری لە هەرێمی كوردستان، بۆمان دەركەوتووە لە پاش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جێبەجێكردنی كەرەنتینە لە دوای مانگی ئازارەوە، لەمساڵدا بەڕێژەیەكی زۆر ڕێژەی هەژاری و بێكاری بەرز بووەتەوە، بەجۆرێك بە هۆی كۆرۆناوە ژمارەیەك كارگە و چێشتخانە و شوێنی گشتی داخران و كرێكارەكان ڕەوانەی ماڵەوە كرانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكارێكی دیكەی زۆر بوونی بێكاری ئەوەیە كە زۆربەی كۆمپانیا و كارگە و چێشتخانە و هۆتێل و ڕستۆرانت و مۆڵ و شوێنە گشتییەكان دەستیان بە جێبەجێكردنی سیاسەتێك كردووە كە بریتییە لە دەركردنی كرێكار و كارمەندی ناوخۆیی لە بەرامبەردا كرێكار و كارمەندی بیانی دەخەنە جێگەیان، ئەمەش لە پێناو ئەوەی كرێكاری بیانی ئامادەیە بە بڕەپارەیەكی كەم و كاتێكی زۆر كار بكات و ئەگەریش مافەكانیان پێشێل بكرێت زۆر بەلایانەوە جێگەی گرنگی نییە ئەمەش وایكردووە جارێكی دیكە بێكاری زیاد بكات لەبەرامبەر زیاد بوونی بێكاریش هەژاری زۆر دەبێت.
ئەو چاودێرەی بواری مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، نەدانی مووچە لەكاتی خۆیدا و ئەم قەیرانە داراییەی ڕووی لە هەرێم كردووە كاریگەری ڕاستەوخۆی كردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتی، بۆیە لە ئێستادا هەریەكە لە بابەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەركردنی كرێكاری ناوخۆیی و قەیرانی دارایی و دابەشنەكردنی مووچە بەردەوامیی هەیە هەموو ئەمانەش وایكردووە كە ڕێژەی هەژاری لە هەرێم بۆ %25 تا %30 نزیكببێتەوە، ئەگەریش چارەسەر نەدۆزرێتەوە، ڕێژەكە زۆر لەوە زیاتر دەكات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17