پێش یاریه‌كه‌ی نه‌ورۆز له‌ جامی عێراق یاریزانانی  یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ مانده‌گرن

0
262
یانەی تەڵەبەی عیراقی

SNN Sport-حسێن کەرکوکی

یاریزانانی یانه‌ی ته‌ڵه‌بەی عێراقی‌ بڕیاریاندا له‌ راهێنان مانبگرن ، ئەمەش به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی شایسته‌ داراییه‌كانیان.

سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاشكرایكرد كه‌ یاریزانان چونه‌تە نێو مانگرتنێكی گشتی له‌ جێبه‌جێكردنی یه‌كه‌كانی راهێنان به‌ هۆی وه‌رنەگرنتی شایسته‌ داراییه‌كانیان.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ وتی:” یاریزانانی تیپه‌كه‌ داوا له‌ ئیداره‌ ده‌كه‌ن به‌ پێدانی 50%ی مووچەی  وه‌رزی رابردوو، هەروەها به‌شی یه‌كه‌می  ئه‌م وه‌رزه‌ی ئێستا  و دووپاتیان كرده‌وه‌  له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئیداره‌ له‌ خۆ دزینه‌وه‌ ئه‌وه‌ یاری جامی عێراق بەرامبەر بە یانەی نەورۆز ئه‌نجام ناده‌ن.

یاه‌ی ته‌ڵه‌به‌ رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی دارایی كوشنده‌ بووەته‌وه‌و  كاریگه‌ری هه‌بووە له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بۆ  تیپه‌كه‌ .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this