داعش له‌ خورماتوو په‌لامارى حه‌شدى شه‌عبى ده‌دات

0
475
حەشدی شەعبی

SNN- سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ قه‌زاى خورماتوو چه‌كدارانى دعش به‌ چه‌كى قه‌ناس په‌لامارى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ده‌ن و چه‌كدارێك برینداره‌ و شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ستىپێكردووه‌.

حسێن عه‌لى بەڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو بهSNNى راگه‌یاند “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ گوندى بۆستاملى نزیك خورماتوو چه‌كدارانى داعش په‌لامارى حه‌شدى شه‌عبییان داوه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا جێگیربوون”.

وتیشى: “چه‌كداره‌كانى داعش به‌چه‌كى قه‌ناس چه‌كدارێكى حه‌شدى شه‌عبییان بریندار كردووه‌ و دواتر له‌ لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شده‌وه‌ رووبەڕووى چه‌كداره‌كان بوونه‌ته‌وه”.

وتیشى: “ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌ باس له‌ ته‌قینه‌وه‌ى بۆمب و كوژرانى سێ چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌ن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this