“ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنى سیستمى لامه‌ركه‌زیه‌ته”

گه‌رمیان
ئه‌مڕۆ شاندێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى راوبۆچون و وه‌رگرتنى زانیارى له‌باره‌ى ده‌سه‌ڵاته ئیدارییه‌كان و رۆتین و داهاته‌كانى سنووره‌كه سه‌ردانی ئیداره‌ى گه‌رمیانى كرد، ئیداره‌ى ناوچه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ” په‌یڕه‌وكردنى سیستمى لامه‌ركه‌زیه‌ت”ه.
به‌رزان شێخ محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاماده‌كارى بۆ پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زیه‌ت به (SNN)ى راگه‌یاند: “له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى لیژنه‌یه‌ك له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان پێكهێنراوه و کارەکانی ده‌ستپێكردووه، وه‌كو ئاماده‌كارى جێبه‌جێكردنى سیستمی لامەرکەزی لە سنووری جوگرافیای پارێزگای سلێمانی كه ئیداره‌ى ڕاپه‌رین و گه‌رمیان له خۆده‌گرێت”.
وتیشی: “لیژنه‌كه‌مان سه‌رنجى یه‌كه ئیدارییه‌كان له ناوچه‌كه وه‌رده‌گرێت له‌گه‌ڵ بۆچوون و پرس و راكردن به پسپۆڕانى بوارى كارگێرى و ئیدارى و دارایى و لایه‌نه‌كانى دیكه و به‌مشێوه‌یه پرۆهكهیان ئاماده ده‌كه‌ن، دواتر ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێشه‌وه بنێردرێته په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه”.
به‌رزان شێخ محه‌مه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ پڕۆژه‌ى لامه‌ركه‌زیه‌ت ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى زانیارى و پرس و راگۆڕینه‌وه سه‌ردانى ئیداره‌ى گه‌رمیانمان كردووه، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته دارایى و كێشه و گرفته‌كان و داهاتى سنووره‌كه وه‌ڵامى باشمان وه‌رگرتووه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به (SNN)ى راگه‌یاند: ” ئیداره‌ى گه‌رمیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به سنوورى جوگرافیایى و كاروبارى یه‌كه ئیدارییه‌كان زانیاریی ته‌واوى به لیژنه‌كه داوه، به‌ڵام وه‌كو داهات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داهات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌كان به تایبه‌تى وه‌زاره‌تى دارایى بۆیه نازانرێت داهاتى گه‌رمیانه چه‌نده”.
وتیشى: “لیژنه‌كه باسمان له‌وه‌كردووه كه له سنووره‌كه‌دا رۆتینات كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر كاروباره ئیدارییه‌كان، له وه‌ڵامدا وه‌كو ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌مان خسته‌ڕوو كه به‌ڵێ كاریگه‌رى هه‌یه، چونكه زۆرجار بۆ دانانى به‌نزینخانه‌یه‌ك یان هه‌ر كارێكى دیكه‌ى ئیدارى كه ره‌نگه زۆر بچو‌وكیش بێت، ده‌بێت نووسراو بۆ وه‌زاره‌ت بكرێت و وه‌زاره‌تیش بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌مه‌ش رۆتین و دواكه‌وتن و زۆرجار په‌ككه‌وتنى كاروباره‌كانیش دێته ئاراوه”.
وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هه‌مووان له كۆبوونه‌وه‌كه رایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بووه به لامه‌ركه‌زیت و دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌توانرێت ئیشوكاره ئیدارییه‌كان و كاروبارى هاووڵاتیانیش باشتر به‌ڕێوه‌بچێت و سوودى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى زیاتر ده‌بێت”.
له سنوورى سلێمانى ماوه‌یه‌كه پڕۆژه‌ى جێبه‌جێكردنى لامهكهزیهت كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى لیژنه‌یه‌كى له 11 ئه‌ندامى پێكهێناوه كه یه‌كێتى و گۆڕان هه‌ریه‌كه‌یان سێ ئه‌ندام و حزبه‌كانى دیكه‌ش هه‌ریه‌كه و یه‌ك ئه‌ندامیان هه‌یه.
كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌وباره‌یه‌وه به (SNN)ى راگه‌یاند: “لامه‌ركه‌زیت سوودى باشى ده‌بێت بۆ یه‌كه ئیدارییه‌كان، چونكه له راستیدا زۆربه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه قۆرخكراون”.
وتیشى: “بۆ هه‌ڵكه‌ندنى بیرێكى ئاو بۆ لادێیه‌كى سنوورى گه‌رمیان، ده‌بێت داواكار بچێته وه‌زاره‌ت و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌مشێوه‌یه‌ش نزیكه‌ى حه‌وت مانگى پێ ده‌چێت كه ره‌نگه داواكار هه‌ر واز له داواكه‌ى بهێنێت”.
كه‌ریم عه‌لى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “سوودێكى دیكه‌ى لامه‌ركه‌زیه‌ت ئه‌وه‌یه بۆ نمونه ناوچه‌یه‌كى وه‌كو گه‌رمیان خاوه‌نى نه‌وت و غاز و ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و لاوه‌كییه، به‌ڵام له داهاته‌كه‌ى خزمه‌تى ئه‌وتۆ به خه‌ڵكه‌كه نه‌كراوه هه‌ر بۆ نمونه تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 40 گوندى سنووره‌كه كاره‌بایان پێنه‌گه‌یشتووه”.
ئه‌گه‌رچى له ئێستادا له‌به‌ر زیادبوونى ده‌سه‌ڵاتیان لایه‌نه ئیداریه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان لامه‌ركه‌زیه‌ت جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام هه‌مووانیش ئه‌وه به قورس ده‌زانن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئه‌و پڕۆژه‌یه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
1كاتژمێر لهمهوپێشدەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
1كاتژمێر لهمهوپێشوردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش