یانه‌ی نه‌جه‌ف هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ له‌ خولی نایابی عێراق ده‌كات

0
673
وێنەیەکی ئەرشیفی یانەی نەجەف

SNN Sport

قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی زۆرێك له‌ یانه‌كانی خولی نایابی عێراق گرتووه‌ به‌ تایبه‌تی یانه‌ نادامه‌زراوه‌ییه‌كان و یانەی نەجەفی بەشدار لە خولەکە دەیەوێت بکشێتەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی نەجەف  له‌ لێدواێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌جه‌ف به‌ شێوه‌یه‌كی جددی بیر له‌ كشانه‌وه‌ ده‌كاتەوە له‌ خولی نایابی عێراق به‌ هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ “.

روونیكردنه‌وه‌:”بیرۆكه‌ی كشانه‌وه‌ به‌هۆی پشتگوێخستنی ئه‌نجوومه‌ن و به‌رپرسان له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف دێت بۆ یانه‌كه‌ كه‌ رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووەته‌وه‌  به‌ تایبه‌تی كه‌ یاریزانان و راهێنه‌رانی بێ مووچه‌ن،هه‌روه‌ها به‌هۆی سزاكانی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌  له‌ سه‌ر تیپه‌كه‌”.

هه‌روه‌ها وتی:” ئیداره‌ی یانه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دا‌ت بۆ وه‌رگرتنی بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و ره‌نگه‌ به‌ فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی ڕابگه‌ینێت”.

جێی باسه‌ ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ بڕیاردا به‌ ئه‌ژماركردنی یانه‌كه‌ به‌دۆڕاو به‌ ئه‌نجامی 3-سفر له‌ به‌رامبه‌ر نه‌وتی ناوه‌ڕاست، ئەمەش به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی لە یاریه‌كه.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this