ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە میسر دەستبەسەربوون دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

0
381
کۆچبەران

SNN

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند:  کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانی میسڕ کە ژمارەیان 35 کەسە دەگەڕێننەوە هەرێمی کوردستان.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند: “پاش ئەوەی ژمارەیەک کۆچبەر ویستوویانە لە وڵاتی تورکیاوە بە رێگای ئاوی بگەنە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، لەلایەن هێزی دەریاوانی وڵاتی میسڕەوە دەستگیرکران و چەند هەفتەیەکە لەو وڵاتە دەسبەسەرن.”

ئەوەشی خستووەتەڕوو: توانیویانە بڕیاری ئازادکردن بۆ سەرجەم پەنابەرە کوردەکان وەربگرن و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگەڕێنرێنەوە هەرێم.

باس لەوەشکراوە: بەم زووانە دەزگاکەیان کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە لە بەروار و کاتی گەڕانەوەیان ئاگاداردەکاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this