پێکهاتەی ئەرجەنتین بۆ یاری پاراگوای بڵاودەبێتەوە

0
457
ئەرجەنتین و پاراگوای

SNN Sport

بەرەبەیانی هەینی لە کاتژمێر 3:00، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ناو یاریگای بۆمبۆنێرا میوانداری هەڵبژاردەی پاراگوای دەکات و یاریەکە لە گەڕی سێیەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوورە بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر.

ئەرجەنتین لە دوو یاری رابردووی لە پاڵاوتنەکان دوو بردنەوەی هەیەو خاوەنی 6 خاڵەو لە پلەی دووەم دێت، پاراگوای 4 خاڵی لە دوو یاریدا هەیەو لە پلەی چوارەم دێت.

کەناڵی تەلەڤزیۆنی TNTی ئەرجەنتینی پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بڵاودەکاتەوە و لەوانەیە سکالۆنی بەمشێوەیە یاری بکات.

 

گۆڵپارێز:ئەرمانی

بەرگری:ئۆتامێندی،تاگیلفیکۆ،کوارتا،مۆنتێل.

ناوەند:پاریدس،پالاسیۆس، دی پاول.

هێرشبەران:ئۆکامپۆس،میسی،لاوتارۆ مارتینێز.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this