گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
419
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە (12/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • خشتەو ریکۆردەکان.
  • هۆڵەندا 1-1 ئیسپانیا.
  • سێرجیۆ کانالێس یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئیسپانیا دەکات.
  • رامۆس لە خولەکی 85 بەشداری دەکات و ژمارەکەی بۆفۆن یەکسان دەکاتەوە وەک دوو یاریزانی ئەوروپا کە زۆرترین یاری بۆ وڵاتەکەیان کردووە کە 176 یارییە.

ئاس:

  • ئێستا و ئایندە.
  • هۆڵەندا 1-1 ئیسپانیا.
  • رامۆس ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات و دەگات بە یاری ژمارە176 لەگەڵ ئیسپانیا.
  • ئۆنای سیمیۆن بۆ یەکەمجار لەگەڵ ئیسپانیا دەردەکەوێت و یاریزانی داهاتوویە.
  • مارادۆنا چاکدەبێتەوە، ئەمەش دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە مێشکیداو نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.

سپۆرت:

  • بالدێ ئانسۆ فاتییەکی ترە بۆ کومان.
  • دەبێت کومان بڕیار لەسەر هێنانی ئەلیخاندرۆ بالدێی یاریزانی تیپی دووەم بدات و بۆ بەرشەلۆنەی یەکەمی سەربخات.
  • سەرەڕای ئەوەی تەمەنی کەمەو 17 ساڵە، بەڵام بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووەو ئەگەر جۆنیۆر فیربۆ لە گواستنەوەی زستانە یانەکە جێبهێڵێت ئەوە ئەو یاریزانە دێتە تیپی یەکەم.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • دەبێت یاریزانەکان هاوکاری کومان بکەن.
  • ستۆیچکۆڤی ئەفسانەی پێشووی بەرشەلۆنە دەڵێت:” هەموو هەفتەیەک قسە لەگەڵ کومان دەکەم و من ئەو وا دەبینم شیاوە بۆ رابەرایەتیکردنی یانەی بەرشەلۆنە”.
  • “وابزانم میسی لە بەرشەلۆنە واز لە یاریکردن دەهێنێت ، بەڵام من لە مێشکی ئەودا نیم تا ئەوە بزانم”.
  • “من نیگەرانی گریزمانم، ئەو کاردەکات و بێفیزە، دەبێت پشتگیری بکرێت”.
  • “ئانسۆ فاتی و پیدری کوالێتیان زۆر بەرزە، بەڵام دەبێت گوێ لە جەنگاوەرە دێرینەکان بگرن”.
  • هۆڵەندا 1-1 ئیسپانیا
  • دیپای بێ گۆڵ یاریگای جێهێشت.
  • رامۆس ژمارەکەی بۆفۆن یەکسان دەکاتەوە و یاری ژمارە 176 لەگەڵ ئیسپانیا دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this