بڕینی 320 ملیار دینارەكە گرفت بۆ پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم دروست دەكات

0
782

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر پەسەندكردنی پرۆژە یاسای قەرز و پشكی هەرێمیش بڕدرا، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق ڕوویدا بانگەشەیەكی پێشوەخستەی لایەنە شیەعەكان بوو بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق و بڕینی 320 ملیار دینارەكەش گرفت بۆ هەرێم دروست دەكات.

ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە لە پەرلەمانی عێراق دەگوزەرێت بە تایبەت كە شەوی ڕابردوو ڕووی ڕاستەقینەی پەرلەمانتارانی شیعە و سونەمان بینی لە بارەی بڕینی پشكی هەرێم، ئەوە دەریدەخات كە هەر لە ئێستاوە بانگەشەیەكی پێشوەختەی هەڵبژاردنیان دەستپێكردووە بۆ بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ڕێككەوتنێك لە نێوان حكومەتی عێراق و هەرێم هەیە بۆ دابینكردنی پشكی هەرێم دەبێت حكومەتی عێراق پابەندی ڕێككەوتنەكەی بێت، بۆ ئەمە كۆتایی دنیا نییە و پێشم وانیە ئەو بڕیارەی پەرلەمان تا كۆتایی سەر بگرێت قوت و مووچەی هاووڵاتییان ببڕدرێت حكومەتی هەرێمیش دەبێت پلانی تایبەت بەخۆی هەبێت، هەرچەندە پێش ئەم بڕیارەش حكومەتی عێراق تا ئێستا دوو جار 320 ملیار دیناری ناردووە حكومەتی هەرێم بۆخۆی مووچەی دابەشكردووە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بە دڵنیاییەوە نەناردنی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم گرفت بۆ پڕۆژەیاسی بودجەی هەرێم دروست دەكات، چونكە ساڵانی پێش 2014 كاتێك پڕۆژە یاسی بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەكرا لە هەرێمی كوردستان لە پێشدا لە پڕۆژە بودجەی گشتی عێراق پشكی هەرێم دیاری دەكرا پاشان پرۆژەیای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەكرا، بەڵام ئێستا نازاندرێت پشكی هەرێم چەندە و بە چ شێوازێك دەبێت ئەمەش بۆخۆی گرفتیكی دیكەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this