كۆڤان له‌و گوندەی تیایدا له‌دایكبووه ئاماده‌كاریى بۆ بردنه‌وه‌ى دووه‌م میدالى زێڕى پارائۆڵۆمپیك ده‌كات

کۆڤان حەسەن
سەنگەر زرار-SNN Sport
كۆڤان حه‌سه‌ن-ى وه‌رزشكارى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تى كورد و هه‌ڵبژارده‌ى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى عیراق و پاڵه‌وانى پارائۆڵۆمپیادى ریۆدى جانیرۆ 2016 له‌یارى هه‌ڵدانى رم (كلاس ئێف 41)، لهئامادهكارییهكانى بۆ پارائۆڵۆمپیادى تۆكیۆ سارد نه‌بووەته‌وه و له‌زێدى له‌دایكبوونى خۆیه‌وه مه‌شق و راهێنان بۆ بردنه‌وه‌ى دووه‌م میدالى زێڕى پارائۆڵۆمپیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى به‌شدارى هه‌ردوو پارائۆڵۆمپیكى له‌نده‌ن 2012 و ریۆدى جانیرۆ 2016ى كرد و دواجار یه‌كه‌م میدالى زێڕى برده‌وه.
هه‌ربۆیه كاتێك تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport) پرسیارى ئه‌وه‌ى لێ‌كرد (ئایا ڤایرۆسى كۆرۆنا ئێوه‌ى له‌مه‌شق و راهێنان و ئاماده‌كاریه‌كان بۆ پارائۆڵۆمپیاد دانه‌بڕاندووه) ؟، راسته‌وخۆ وتى:” نه‌خێر دانه‌بڕاوم، له‌ماڵه‌وه‌ش بێت رۆژانه 1 تا 2 كاتژمێر مه‌شق و راهێنانى خۆم ده‌كه‌م، به‌ر له‌مانگى ره‌مه‌زان به‌ڕۆژ مه‌شقم ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به‌ڕۆژووم و له‌به‌ر مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز، شه‌وانه مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌م، زیاتریش مه‌شقى توانا و لێهاتوویی جه‌سته‌یی ده‌كه‌م تا پارێزگاریی له‌جه‌سته‌ى خۆم بكه‌م، راهێنه‌ره‌كانیش (ره‌عد عه‌بدوڵڵا و مازن حسێن) هه‌ردووكیان بۆ چۆنێتى مه‌شقه‌كان رێنوێنیم ده‌كه‌ن”.
دواتر كۆڤان حه‌سه‌ن عه‌بدولڕه‌حیم (كۆڤان سورچى) ته‌مه‌ن 32 ساڵ كه له‌گوندى زێلكه فاخیر-ى شاره‌دێى گرده‌سێن-ى سه‌ر بهشارۆچهكهى ئاكرێ له‌دایكبووه، له‌باره‌ى چۆنێتى ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ پارائۆڵۆمپیكى تۆكیۆ 2021، وتى:” به‌ر له‌م بارودۆخه خۆمان به‌باشى ئاماده‌كردبوو، ئێمه هه‌موو ساڵێك له‌سه‌ره‌تاى ساڵدا ده‌چینه نێو كه‌مپى مه‌شق و راهێنان و ئاماده‌كارییه‌كان، ئه‌وه‌بوو ماوه‌ى دوو مانگ له‌شارى به‌غدا به‌سه‌رپه‌رشتى لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى عێراق ئێمه‌ى یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له‌نێو كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى ناوخۆیی دابووین بۆ پارائۆڵۆمپیادى تۆكیۆ 2020، هێشتا نه‌گه‌یشتبووینه ئه‌و قۆناغه كه ئاماده‌كارییه‌كان ببه‌ینه ده‌ره‌وه‌ى عێراق، به‌رنامه‌ى كه‌مپى دهرهكیشمان هه‌بوو، دواى ئه‌وه به‌هۆى نه‌خۆشى كۆرۆنا له‌به‌غدا گه‌ڕاینه‌وه هه‌ولێر و له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وام بووین، هه‌تا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ جێبه‌جێكرا، ئه‌وه‌بوو گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه، هه‌رچه‌نده پارائۆڵۆمپیادى تۆكیۆ بۆ ساڵى 2021 دواخراوه، به‌ڵام له‌گوندى زێلكه فاخیر به‌رده‌وامى به‌هه‌ندێ له‌مه‌شقه‌كان ده‌ده‌م، وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ى عێراق په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و ئه‌م باردۆخه كۆتایی پێبێت، به‌رنامه‌ى نوێ بۆ ئاماده‌كارى داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت بۆ پارائۆڵۆمپیادى تۆكیۆ كه‌مپى ناوخۆیی و دهرهكیشمان ده‌بێت”.
دواجاریش له‌باره‌ى ئاوات و ئامانجه‌كانى لهپارائۆڵۆمپیادى تۆكیۆ 2021، كۆڤان سورچى وتى:” له‌یارییه‌كانى هه‌ڵدانى دێسك و قورسایی به‌شدارى ناكه‌م، ئه‌مجاره لهپارائۆڵۆمپیادى تۆكیۆ ته‌نیا له‌یه‌ك یاریدا به‌شدارى ده‌كه‌م كه هه‌ڵدانى رم-ه و له‌م یارییه‌شدا میدالى زێڕ مسۆگه‌ره”.
هەواڵی زیاتر
-
ریاڵ مەدرید ریزەکانی بەهێزتر دەکات
2020-05-02 -
“متمانە بە ڤاکسینی کۆرۆنای ئەمریکا ناکرێت”
2020-09-07
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17