
SNN
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم و نوێنەرانی هەرێم لە ئەنجومەنی نوینەران و حکومەتی فیدراڵ سازدەکەین، دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردییەکانیش کرد کە یەکهەڵوێست بوون.
لە راگەیەندراوێکیدا، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: ” ده‌رباره‌ى ياساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/11/2020 له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرينه و به‌بێ ڕهچاوكرنى پره‌نسيپه‌كانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه سه‌رنج و تێبينى و پێشنياره‌كانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنرا، ده‌ستخۆشى له سه‌رجه‌م فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان و نوێنه‌رانى به‌ڕێزى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين كه يه‌كهه‌ڵوێست بوون بۆ داكۆكيكرن له ماف و شايسته‌كانى گه‌لى كوردستان”.
ئاماژەی بەوەشکرد: ” سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به نيگه‌رانى و به‌وپه‌ڕى گرنگييه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م بابه‌ته و هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ پارێزگارى له ماف و شايسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له‌پێناو يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى فيدرال و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ساز ده‌كرێت”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق پڕۆژەياسای قەرزی بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتارانی کورد پەسەندکرد.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
4357 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
2020-09-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17