“ئێران 12 هێندە لە بڕی رێگەپێدراو زیاتر یۆرانیۆمی پیتاندووە”

0
155

SNN

ئاژانسی جيهانیی وزەی ئەتۆم رايگەياند: ئێران 12 هێندەی ئەو بڕەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی بۆی دياريکراوە، يۆرانيۆمی پيتێنراوی بەرهەمهیناوە.

ئاژانسی جيهانی وزەی ئەتۆم راپۆرتێکی لەبارەی پێشێلکارییەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناوەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ئێران بە بڕی نزيکەی دوو هەزار و 105 کيلۆگرام يۆرانيۆمی عەمبارکراوی هەبووە، ئەو بڕە عەمبارەش لە مانگی تشرينی دووەمی ئەمساڵ بۆ نزيکەی دوو هەزار و 442 کيلۆگرام يۆرانيۆم زياديکردووە.

ئاژانسەکە چەند بەڵگەيەکی خستووەتە بەردەم ئەو وڵاتانەی ئەندامن تيايدا، هاوکات  داوای لە بەرپرسانی ئێران کردووە روونکردنەوە بدات لەسەر ئەو بەڵگانەی لەبەردەستياندايە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، زيادکردنی بەرهەمهێنانی يۆرانيۆمی پيتێندراو لە ئێران لەدوای کشانەوەی ئەمريکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە ساڵی 2018 دەستيپێکردووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this