یانه‌ی خاك بۆ خولی پله‌ یه‌كی كوردستان  خۆی ئاماده‌ ده‌كات

0
631
یانەی خاکی شاری کەرکوک

حسین كه‌ركوكی-SNN Sport

 یانه‌ی خاكی شاری کەرکوک به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی تیپه‌كه‌ی  بۆ خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان متمانه‌ی به‌خشییه‌وه‌  بە موزه‌فه‌ر نوری  بۆ پۆستی راهێنه‌ری تیپی  تۆپی پێی یانه‌كه لە وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان‌.

موزه‌فه‌ر نوری سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ (SNN Sport ) وتی:” پاش راسپاردنم لە لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌كه‌وه‌ ، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت ده‌ستمان به‌ ئاماده‌كارییه‌كانمان كردووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین”.

هه‌روه‌ها وتی:” له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك یاریزانمان دیاری كردووه‌ و زیاتر لاون و رۆژانه‌ راهێنان ده‌كه‌ین ،تا ئێستا ئه‌توانم بڵێم 50%ی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ و پلانمان ئەوەیە توانا لاوه‌كان تێكهه‌ڵكێشی توانای هه‌ندێک یاریزانی به‌ ئه‌زمون بكه‌ین”.

راهێنه‌ری  تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌روو:” گرفتی سه‌ره‌كیمان  كه‌می كاته‌ بۆ خۆئاماده‌كردن ، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌  رێكاره‌كانی خۆپاراستن  له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ هه‌مان  شێوه‌ گرفتی بۆ دروست كردووین”.

یانەی خاک لە گروپی دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لەگەڵ یانەکانی ئاکرێ، ئاسۆ، کۆیە، شەقڵاوەو گارە یاری دەکات و یەکەم یاری بەرامبەر بە یانەی کۆیەیە لە یاریگای خۆی لە شاری کەرکوک.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this