نوێرین زانیاری لەبارەی ناردنی شاندێكی هەرێم بۆ بەغدا لەلایەن SNNەوە ئاشكرا دەکرێت

0
1304
شاندی هەرێم لە بەغدا | فوتۆ: ئەژی عومەر

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی سەرۆكی حكومەت بە سەردانێك لە وڵاتانی ئەوروپایە هەریەكە لە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان لە چاوەڕووانی گەڕانەوەی سەرۆكی حكومەتن بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكە ئەنجام بدەن و هەر لە كۆبوونەوەكەشدا بڕیار لەسەر ناردنی شاندێكی باڵای هەرێم دەدەن بۆ دەستكردن بە گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا بە مەبەستی ناردرنی پشكی هەرێم و واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی نوێ‌.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە دوای بڕیاری پەسەندكردنی پرۆژە یاسای قەرز لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە و دەربڕینی نیگەرانی كورد لە سەر ئەو شێوازەی مامەڵەی پەرلەمانتارانی شیعە و سونە، سەركردایەتی سیاسی كورد بڕیاریداوە كە هەر سێ‌ سەرۆكایەتیی هەرێم بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا بە زووترین كات لە هەولێر كۆببنەوە.

ئاماژەی بەوشكرد، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەت لە گەشتێكیدا لە وڵاتانی ئەوروپایە هەریەكە لە سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی سەرۆكی حكومەتن بۆ هەرێم بۆ ئەوەی ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام بدەن و ڕای گشتی پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم بۆ لایەنی عێراقی بنێرن.

ئەو بەرپرسەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر ناردنی شاندێكی باڵا لە كەسانی شارەزا و ئەكادیمی دەدرێت بۆ ئەوەی سەر دانی بەغدا بكات و لەگەڵ حكومەتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ دەستبكەن بە گفتوگۆ لەبارەی دیاركیدرنی پشكی هەرێم لەو قەرزی عێراق كردوویەتی و هەروەها ڕێككەوتن لەسەر دیاریكردنی بڕی ئەو نەوت و داهاتەی كە دەبێت حكومەتی هەرێم ڕادەستی عێراقی بكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this