لە ناوچەیەکی سنووری کەرکوک قاچاخچێتی بووەتە دیاردە

0
321
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
لە ناوچەیەکی سنووری کەرکوک قاچاخچێتی و کاری نایاسایی بووەتە دیاردە، ئەمڕۆش بە بەشداری پۆلیسی عێراقی و حەشدی شەعبی هەڵمەتێکیان بۆ رێگریکردن لە کاری قاچاخچێتی ئەنجامدرا.
سه‌عد حه‌ربى فه‌رمانده‌ى هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌ كه‌ركوك له‌ کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: هەڵمەتەکە له‌ سنوورى ناوچه‌ى له‌یلان ئه‌نجامدراون به‌ تایبەت ئه‌و سنوورانه‌ى ده‌كه‌ونه‌ نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌.
وتیشى: مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیمان لە هەڵمەتەکە رێگریكردنبوو‌ له‌ قاچاخچێتى كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا بوونى هه‌یه‌ و بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌و ناوچانه‌ش هێزى زیاتر ڕه‌وانه‌ ده‌كرێن له‌ بۆشاییه‌كاندا جێگیر ده‌بن.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست SNN کەوتووە، زۆرجار له‌و ناوچانه‌وه‌ ئۆتۆمبیل یان کەلوپەلی دیکە بە نایاسایى ئاودیوى كه‌ركوک دەکرێت.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this