وێنە:پاڵه‌وانێتی تۆپی باله‌ی پله‌ یه‌كی عێراق ناوچه‌ی باكوور دەستیپێکرد

0
210
دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

 رۆژی 13/11/2020 و له‌ هۆڵی داخراوی  یانه‌ی وه‌رزشی سۆلاڤ له‌ شاری كه‌ركوك پاڵاوتنه‌كانی خولی باله‌ی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی عێراق ناوچه‌ی باكوور دستیپێكرد.

پاڵەوانێتیەکە به‌ به‌شداری یانه‌كانی ( سۆلاڤ ، سنجار ، ره‌بیعه‌ ، دووكان ، حه‌ویجه‌ و شۆریجه‌ )  بەڕێوە دەچێت، له‌ ئه‌نجامه‌كانی رۆژی یه‌كه‌می ركابه‌رییه‌كان  بەمشێوەیە بوو:

شۆریجه‌ – سنجار 3- 1گێم

دووكان – ره‌بیعه‌ 3-2 گێم

سۆلاڤ – حه‌ویجه‌ 2-3گێم

گەیلان شێخ ستار سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باله‌ی یانه‌ی سۆلاڤ سه‌باره‌ت به‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ وتی:” ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ شێوازی خول له‌ یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چن و یه‌كه‌م و دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ سه‌رده‌كه‌ون بۆ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیەکە.

هه‌روه‌ها وتی:” له‌ یه‌كه‌م یارییماندا ، سه‌رباری كه‌می ماوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانمان ، به‌ڵام ئاستێكی باشمان پێشكه‌شکرد، به‌ هیوای له‌ گه‌ڕه‌كانی داهاتووی خوله‌كه‌ ئاستی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this