داعش لە جەلەولا هێرشدەکاتە سەر بازگەیەکی ئەمنی

0
811

SNN

ئەمشەو چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر بازگەیەکی ئەمنی لە شارۆچکەی جەلەولا، بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز و پۆلیس کوژران و برینداربوون

شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە SNNی راگەیاند: کەمێک لەمەوبەر چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتەسەر بازگەی نەقشبەندی، بەهۆیەوە پۆلیسێکی گەرمیان شەهیدبووە و ئەفسەرێکی سوپای عێراق کوژراوە و دوو پۆلیسی دیکە و ئەفسەرێکی سوپا برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکەی پۆلیس و سوپا رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە و دوای شەڕ و پێکدادان چەکدارەکانی داعش هەڵهاتوون.

لەدوای شەڕ و پێکدادانەکە بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانەی جەلەولا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this