روسیا ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەفرۆشێت

0
467

SNN

دوای ئەوەی زانایانی روسیا ڤاکسینی کۆرۆنایان بەرهەمهێنا، لە ئێستادا کۆمپانیای بەرهەمهێنی ئەو ڤاکسینە بە کۆریای باشوور دەفرۆشێت.

سندوقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسی لەگەڵ کۆمپانیای (GL Rapha )ی کۆریای باشوور گەیشتووەتە ڕێککەوتنێک بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە 150 ملیۆن پێکوتە لەڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەو ڤاکسینەی بۆ کۆریای باشوور دەنێردرێت لە مانگی 12ی ئەمساڵەوە دەست بە بەرهەمهێنان دەکرێت، لە مانگی یەکی ساڵی 2021 شدا دەیگەیەنینە بازاڕەکانی جیهان.

هاوکات، میدیاکانی ڕووسیا ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە نموونەی ڤاکسینی دژەکۆرۆنای ڕووسی بۆ هەڵسەنگاندن گەشتووتە هیندستان، کە لە ماوەیەکی نزیکدا تاقیکردنەوە پزیشکییەکان بۆ کوتان دەست پێدەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this