ڤیدیۆ:بەرازیل پێشەنگی وەرگرت

0
404
بەرازیل

SNN Sport

لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر،بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ڤەنزوێلا لە گەڕی سێەمی پاڵاوتنەکان رووبەڕووی یەکبوونەوە و لە ئەنجامدا بەرازیل توانی یاریەکە 1-0 بباتەوە و پێشەنگی هەڵبژاردەکان وەربگرێت.

لە گێمی یەکەم هەردوو هەڵبژاردە لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون، ئەو گێمە بێ گۆڵ تەواو بوو.

لە گێمی دووەم، بەرازیل توانی لە خولەکی 67 گۆڵی پێشکەوتن لە لایەن فێرمینیۆی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ بکات و یاریەکە بەو تاکە گۆڵە بە کۆتا بهێنێت.

بەم بردنەوە ژمارەی خاڵەکانی سامپا لە پێشەنگ بووە 9 خاڵ.

لە یارییەکی تردا هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بووە میوانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیاو لە ئەنجامدا یاریەکەی 3-0 لێبردەوە.

گۆڵەکان کاڤانی و سوارێز و نۆنێز لە خولەکەکانی 5،54 و 73 تۆماریان کرد.

هەڵبژاردەی چیلیش بە دوو گۆڵی ڤیدال کە لە خولەکەکانی 20 و 35 تۆماری کرد، توانی لە هەڵبژاردەی پیرۆ بباتەوە.

 

ریزبەندی هەڵبژاردەکان دوای 3 یاری:

 

  • بەرازیل9خاڵ
  • ئەرجەنتین7خاڵ
  • ئیکوادۆر6 خاڵ
  • ئۆرۆگوای6 خاڵ
  • پاراگوای5 خاڵ
  • چیللی4 خاڵ
  • کۆڵۆمبیا4 خاڵ
  • پیرۆ1 خاڵ
  • ڤەنزوێلا0 خاڵ
  • بۆلیڤیا0 خاڵ

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this