لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گلەیی لە بەرهەم ساڵح دەکات

0
1247

SNN

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “هەڵوێستی بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی یاسای قەرز و پڕکردنەوەی کورتهێنانەوە نوێنەرایەتیی هەموو خەڵکی عێراق ناکات”.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق روونیشیدەکاتەوە “کە پێویستە حکومەتی عێراق خۆی چارەسەری کێشەکانی خۆی بکات و جارێکی دیکە پەنا نەباتە بەر قەرز کردن”.

سامر زیبان ئەندامی لیژنەکە رایگەیاندووە “هەڵوێستەکەی سەرۆککۆمار لەبارەی ئەو یاسایەوە کە بە کۆدەنگیی پەسەند کراوە، نوێنەرایەتیی هەموو خەڵک ناکات و وەک هەڵوێستی ئەوان نییە”.

وتیشی: “ئەمە کۆتا جارە یاسایەکی وا لە پەرلەمان دەردەچێت و پێویستە لەسەر حکومەت کە خۆی چارەسەری لەمپەرە داراییەکانی بکات و رێگەی پێ نادەین جارێکیتر قەرز بکت”.

رۆژی هەینی 13ی تشرینی دووەم بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق بەیاننامەیەكی لەبارەی تێپەڕاندنی یاسای قەرز بەبێ بەشداری كورد بڵاوكردەوە و رایگەیاند “تێپەڕاندنی یاساكە بێ كورد پێشینەیەكی مەترسیدارە، وتیشی: “دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق بەبێ چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كارێكی ناتەواوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this