عادل رامی:به‌ درێسه‌كانی میسی و رۆناڵدۆ دەتوانم ڤێلا بکڕم

0
474
عادل رامی و رۆناڵدۆ

SNN Sport

عادل رامی به‌رگریكاری فەره‌نسی په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووپاتكرده‌وه‌ و ئاشکرای دەکات كه‌ درێسی رۆناڵدۆی بۆ یه‌كه‌م جار دستكه‌وتووە پاش ئه‌وه‌ی داوای لێكردبوو.

رامی له‌ لێدواێكیدا كه‌ پێگه‌ی (گوڵ)ی ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه‌و وتی:”ئه‌توانم ڤێلایه‌ك له‌ لۆس ئه‌نجلس بكڕم  به‌هۆی درێسه‌كانی میسی و رۆناڵدۆ کە لە لامەو وەرمگرتووە لێیان”.

هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر رۆناڵدۆ وتی:” یه‌كه‌م جار كه‌ داوای درێسه‌كه‌م لێكرد به‌ ئاسانی پێیدام ، له‌ هه‌موو جارێك داوای درێسه‌كه‌ی لێده‌كه‌م پێم ده‌دات و وه‌كو رێزێك داوای درێسه‌كه‌م ده‌كات ، جارێكیان لێمان برده‌وه‌ و له‌ میانه‌ی دیداره‌كه‌دا داوای درێسه‌كه‌م لێكرد ، پێكه‌نی و  پێی وتم چه‌ند درێسی منت هه‌یه‌”.

جێی باسه‌ رامی رووبه‌ڕووی رۆناڵدۆ بووەوە كاتێک له‌ ریاڵ مه‌درید بوو  و به‌رگریکاره‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ بۆ یانه‌ی ڤالنسیا و سڤییا لە ئیسپانیا یاری كردووه‌ .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this