رێواز فایەق: ناكرێت لە عێراق مووچەی دوو مانگ بدرێت و لە هەرێمی كوردستان مووچە نەدرێت

0
1185

SNN- بریار محەمەد
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “بڕینی بەشە مووچەی هەرێمی كوردستان لەلایەن عێراقەوە دەبێت قسەی جددی لەسەر بكرێت و باس لە چارەسەرەكان بكرێت”.

ئەمرۆ  ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “سبەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە و سەرجەم حزبە سیاسییەكان بەشداریی كۆبوونەوەكە دەكەن”.

وتیشی: “بڕینی بودجە و مووچەی كوردستان دەبێت گفتوگۆی رژدی لەسەر بكرێت و باس لە چارەسەرەكان بكەین و هەوڵ بدەین دۆخەكە بەرەو چاكبوون بێت، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بابەتە پێوەندی بە دانیشتووانی هەرێمی كوردستان هەیە، بۆیە دەبێت پەرلەمانی كوردستان لەسەر ئەو بابەتەش كۆبوونەوە بكات.”

راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەی سبەی یەکشەممە هەوڵدەدەین ئەو بابەتە بەرەو چارەسەر ببەین و ناكرێت لە عێراق مووچەی دوو مانگ بدرێت و لە هەرێمی كوردستان مووچە نەدرێت و بودجەی فەرمانبەران ڕابگیرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد: كۆی ئەو پەرلەمانتارانەی تووشی كۆرۆنا بوون نزیكەی 35 پەرلەمانتارن، هەر بۆیە لە دانیشتنی كۆتایی پەرلەمانیش بڕیارماندا بۆ ئەوەی بزانین كێ تووشبووە و كێ تووشنەبووە، ماوەی 15 رۆژ مۆڵەتماندا و ماوەكەش تەواو بووە و دەستدەكەینەوە بە كۆبونەوەكانمان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this