مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە

0
383
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید
بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بابەتی دەستپێكردنەوەی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا و ڕێككەوتن لەسەر ڕادەستكردنی نەوت بە بەغدا و دیاریكردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی راگەیاند، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەردوو هاوسەرۆكانی یەكێتی و سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت لە شاری سلێمانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانج لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردنە لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق بەتایبەت لە دوای پێبەشكردنی كورد لە یاسای قەرز كە لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند كرا، هاوكات بە شێكی دیكەی كۆبوونەوەكەش باسكردنە لەو كۆبوونەوەیەی وابڕیارە سبەی یەكشەممە هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم ئەنجامیبدەن لەبارەی هەمان بابەت.

سەعدی پیرە ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا یەكێتی دەیەوێت لەگەڵ بەغدا بگەنە ڕێككەوتنی گشتگیر و یەكجاری نەك ڕێككەوتنی كاتی، بۆیە هەر ئەمڕۆ لەسەر پشكی كورد لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 قسە و باس دەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this