ریاڵ مەدرید بە 161 ملیۆن پاوەن مباپی دەگوازێتەوە

0
855
زیدان و مباپی

SNN Sport

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید رەزامەندی نیشانداوە بە بڕی 161 ملیۆن پاوەن لە هاوینی داهاتوو کیلیان مباپی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

مباپی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، یانەکەی لە ئێستادا دەیەوێت نوێی بکاتەوە، بەڵام ئەو رازی نابێت.

بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان، یانەی ریاڵ مەدرید  بە گەرمی بەدواداچوون بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەکات،یانە زەبەلەحەکەی لالیگا زۆر لە مێژە سەرسامە بەم یاریزانە، بەڵام  پاڵەوانی فەرەنسا بە نیازە لە مامەڵەیەکی نوێدا قەناعەت بە مباپی بهێنن بە مانەوە لە ئایندەدا،بەڵام یانەی شاهانە دڵنیایە لەوەی کە دەتوانن هاوینی داهاتوو ئەم یاریزانە ببەنە ریزەکانیانەوە.

هەروەها یانە فەرەنسیەکە لە هاوینی 2021 فشاری کەمتر لەسەر نەفرۆشتنی مباپی دەکات، ئەمەش بەهۆی مانەوەی ساڵێک لە گرێبەستەکەی،چونکە لە 2022 دەتوانێت بێبەرامبەر ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

لە نوێترین لێدوانیدا بەڕێوەبەری یانەی پاریس سانجێرمان لیوناردۆ وتوویەتی:” ئێمە لە چەند بەرەیەکداین بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێکی دیاریکراومان و گفتوگۆمان دەستپێکردووە کە ئەوانیش نەیمار، دیماریا و مباپییەو لە رۆژانی دواتر گفتوگۆ لەگەڵ بێرنات و دراکسلەر دەکەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this