دوا زانیارى له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى داعش بۆ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ كه‌ركوك

0
268
چه‌ند چه‌كدارێكى داعش | فۆتۆ: ABCNEWS

SNN- سیروان حه‌سه‌ن 

 له‌ سنوورى كه‌ركوك چه‌كدارانى داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزێكى پۆلیسى عێراق و به‌پێى دوایین ئامار دوو پۆلیس كوژران و چوار پۆلیسى دیكه‌ش برینداربوون. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى كه‌ركوك به‌SNN ى راگه‌یاند؛ دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له‌ گوندى علێوه‌ى سه‌ربه‌ قه‌زاى حه‌ویجه‌ له‌ سنوورى شارى كه‌ركوك چه‌كدارانى داعش په‌لامارى هێزێكى پۆلیسى عێراقیاندا.

وتیشى: “له‌و په‌لاماره‌دا دوو پۆلیس كوژران و چوار پۆلیسى دیكه‌ برینداربوون، له‌ دواى په‌لاماره‌كه‌ش چه‌كداره‌كانى داعش به‌ بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكیان به‌ربكه‌وێت هه‌ڵهاتوون”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this