“ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق ڕوویدا نەچوونە ژێرباری حكومەتی هەرێم بوو بە داواكارییەكانی عێراق”

0
589
ڕێزان شێخ دلێر

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی لێكدانەوە و لێدوانی زۆردرا لەبارەی كۆتا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەسەر پەسەندكردنی پرۆژەیاسی قەرز و بێبەشكردنی كورد لەو قەرزە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی كورد وردەكاری ڕووداوەكانی ئەو دانیشتنە بۆ SNN ئاشكرا دەكات و دەڵێت: “ئەوەی ڕوویدا نەچوونە ژێرباری هەرێم بوو بە داواكارییەكانی عێراق و ئەگەر مەسعود بارزانیش لەوێ‌ بوایە نەیدەتوانی بە بێ‌ بەرامبەر پارە بۆ هەرێم دابین بكات”.

ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە کۆتا دانیشتندا هەموو پەرلەمانتارانی كورد بە بێ‌ جیاوازی بیروبۆچون و حزب سەرسەختانە داكۆكیمان لە مافەكانی كورد كردووە، بڕینی پشكی كوردیش خەتای هیچ پەرلەمانتارێكی تێدا نەبووە، چونكە پەرلەمانتارانی عەرەبیش هاوشێوەی ئێمە فشاری شەقامیان لەسەرە بۆچی هەرێم هیچ داهات و نەوتێك ڕادەستی عێراق ناكات و پارەی بۆ دەنێرن.

ئاماژەی بەوەشكرد: چەندین ساڵە حكومەتی هەرێم سەربەخۆ نەوتی خۆی دەفرۆشێت و داهاتی ناوخۆییشی دەستكەوتووە، لە بەغداشەوە بڕێك پارەی بۆ هاتووە بەڵام لەبەرامبەردا هیچ پابەندییەكی نەبووە بەرامبەر بە بەغدا، بۆیە ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕوویدا نەچوونە ژێرباری حكومەتی هەرێم بوو بە داواكارییەكانی حكومەتی عێراق نەك ئەوەی خەتای پەرلەمانتار یان فراكسیۆنێك بێت پشكی كوردی بڕیبێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر مەسعود بارزانی و هەر كەسێكی دیكەش لە ئەنجومەنی نوێنەران بوونایە نەیدەتوانی بە بێ‌ ڕادەستكردنی نەوت و داهات هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم بێ‌ بەرامبەر دابین بكات چونكە ئەو بابەتە بە سیاسی كراوە و لەوە گەورەترە بیبەستینەوە بە پەرلەمانتارانەوە چارەسەری یەكجاری لای حكومەتی هەرێمە كە دەبێت ڕازی بێت بە ڕێككەوتن و ڕادەستكردنی نەوت و داهات كە لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ و حكومەتی عێراق لەسەری ڕێكدەكەون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this