پێنج یه‌كێتی وه‌رزشی  به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ دوایین بریاره‌كانی ره‌عد حه‌موودی ده‌رده‌كه‌ن

0
250
رەعد حەموودی

یه‌كێتی وه‌رزشییه‌كانی مه‌له‌وانی، ئه‌سپ سواری ، نیشانەشكاندن ، جۆدۆ، تۆپی و باسكه‌ ، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ده‌ركردووە سه‌باره‌ت   په‌سه‌ندكردنی ره‌عد حه‌موودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق رێنماییه‌ تایبه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی نا ئاساییه‌كان .

به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان ئاشكرایانكرد كه‌ ” راویژكارانی ره‌عد حه‌موودی هه‌وڵی به‌ په‌له‌ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌ نوێ دژایه‌تی  یاسا بكەن ، ئه‌و رێنماییانه‌ی به‌ ناو و واژوی خۆی له‌ 4/5/2020  بڵاوكرانه‌وه‌ و له‌ ده‌زگاكانی  راگه‌یاندن بڵاو كرانه‌وه،‌ پێشێلكردنی یاساییه‌ وئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ یاسای سزاكانی عێراقی سزای ده‌دات به‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی كه‌سیه‌تی كه‌سانی تره‌ ، پاش ئه‌وه‌ی دادگای عێراق سیفه‌تی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی  لێسه‌نده‌وه‌ له‌ بڕیارێكی پێشوودا تا ئێستا هه‌ڵنه‌وشاوه‌ته‌وه‌ ، ده‌رئه‌نجام ئه‌م رێنماییانه‌ هیچ ئاسەوارێكی یاسایی نابێت “.

هه‌روه‌ها لە به‌یاننامه‌كه‌ هاتووە ” حه‌موودی  له‌ بیری چووه‌ كه‌ حكومه‌تی  عێراقی نوێ له‌ پاش ژانێكی زۆر هاتووەته‌ ئاراوه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆی یاسا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی “.

و ئه‌وه‌شی خسته‌ روو كه‌ ” ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر له‌ جارێك حه‌موودی ئاگادار كردووەته‌وه‌ ده‌ست تێوه‌ر نه‌دات له‌ كاری یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان و ده‌سته‌ گشتییه‌كانیان و رێز له‌ سه‌ربه‌خۆی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ یه‌كێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this