كۆبوونەوەكەی سبەینێی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم بەبێ‌ ئامادەبوونی نوێنەرانی كورد دەبێت لە بەغدا

0
559

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی دوابەدوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای قەرز و بڕینی بەشە بودجەی فەرمانبەرنی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بڕیاردرا كە كۆبوونەوەی هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم بە ئامادەبوونی نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، بەڵام سبەینێ‌ ئەو كۆبوونەوەیە بە بێ ئامادەبوونی نوێنەرەكوردەكان بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ژمارەیەك نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق بە SNN دراون، كۆبوونەوەكەی سبەینێی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم بە بێ‌ ئامادەبوونی نوێنەرانی كورد بەڕێوە دەچێت لە شاری هەولێر، ئەوەش بەهۆی نیگەرانی ئەو نوێنەرە كوردانەوەیە كە ئامادەنین بەشداری كۆبوونەوەكەی سبەی بكەن چونكە پێیان وایە كۆبوونەوەكە تەنها كۆبوونەوەیە لە پێناو كۆبوونەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا دیارنییە كە ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی بەشدار دەبن یاخود نا بەڵام، فراكسیۆنەكانی یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو نەوەی نوێ‌ سەربەخۆكان بڕیاریاریانداوە كە بەشداری كۆبوونەوەكەی سبەی نەكەن.

ئەو نوێنەرانەی كورد پێشیان باش بوو لە بری ئەنجامدانی كۆبوونەوە حكومەتی هەرێم هەنگاوی جدی و كرداری بنێت بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی لەگەڵ بەغدا، بۆیە سەردەمی تۆمەتباركردن و خۆدزینەوە لە پابەندبوون بە ڕێككەوتنەكان كۆتاییان هاتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this