لە ماوەی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵ شەش هەزار و 317 ژن سكاڵایان تۆماركردووە

0
160

SNN- بڕیار محەمەد

بەڕێوەبەری گشتی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ 6 هەزار و 317 ژن لە بەڕێوەبەرایەتییەكانمان لە سەرتاسەری كوردستان سكاڵایان تۆماكردووە لەو ژماریەشدا سێ هەزار و 386كەس لێكۆڵینەوەیان لەگەڵداكراوە.

كوردە عومەر بەڕێوەبەری گشتی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی یەكەمەی ئەمساڵ 6 هەزار و 317 ژن لەلایەن پیاوانەوە توندوتیژیان بەرامبەردا كراوە و سكاڵایان لای ئێمە تۆماركردوە لەو ژمارەیەشدا 3 هەزار و 386 پیاو لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە، بەشێكی تریش لەوانەی سكاڵایان تۆماكردووە لەبەرە ئەوەی كێشەكەیان زۆر ئاسان بووە هەر لە سەنتەری راوێژكاری بۆیان چارەسەركراوە.

وتیشی “لە ئێستادا 636كەسیش بە فەرمانی دادوەر راگیراو 667 كەیسش ئازادكراون لەدوای ئەوەی لێكۆڵینەوە پێویستان لەگەڵداكراوە، هەر سەبارەت بە ئامارەكانی كوشتن ئەگەر پار ساڵ سەیر بكەین 47 ژن خۆیان كووشتبووە ، بەڵام ئەمساڵ 17 ژن خۆیان كووشتووە پار ساڵ 81 ژن خۆیان سوتاندبوو ئەمساڵ 33 ژن خۆیان سوتاندوە پار ساڵ 29 ژن كوژرابوون ئەمساڵ 11كوشتن هەیە”.

بەڕێوەبەری گشتی توندوتیژی خێزانی ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی لە بەردەم ئێمە ئاستەنگە پێویستە یاساكانی تایبەت بە توندوتیژی خێزانی زیاتر بچێتە پێشەوە كاری پێبكرێت، ئەگەر یاساكەش دەڵێن كەم و كورتی تێدایە باشە ئەگەر خۆی هەمواریش بكرێتەوە كە كاری پێنەكرێت لە دادگاكان چ سودێكی دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this