مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوای دواخستنی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دەکات

0
418
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوایکرد کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دوابخرێت تا ئەوکاتەی هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان بەشداری دەکەن.

بە گوێرەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئەو داوایەی بۆ ئەوەیە “زەمینەیەکی لەبار بڕەخسێت لەپێناو گفتوگۆ و گەیشتن بە بڕیارێکی گونجاو کە لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و باشكردنی گوزەرانی خەڵكدا بێت و یەكریزی هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان پیشانبدات”، ئاماژەی بەوەشکردووە: “لەپێناوی  گەیشتن بە رێككەوتن بۆ دەستەبەركردنی شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچە و بژێوی خەڵكی كوردستان ئەوە بە باشترین رێگاچارە دەبینینه”.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا كە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری تیمی گفتوگۆی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدرالی عێراق ئامادەیبوون، مەكتەبی سیاسی پاراستنی ئەو یەكریزییەی كە لەنێوان فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچە هاتە ئاراوە بەگرنگزانی و پێداگیری لەسەر پاراستنی دەكات، بۆ دەستەبەركردنی مافە دەستورییەكانی خەڵكی كوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا مەکتەبی سیاسی جەختیكردەوە لەسەر پابەندبوونی حكومەتی هەرێم بە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكان و حكومەتی فیدرالی عێراقیش پابەندی بنەمای تەوافق و دەستوری هەمیشەیی عێراق بێت.

هەر سەبارەت بەهەمان پرس، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ دەستەبەركردنی شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی خەڵكی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكان، هەوڵەكانی درێژە پێدەدات و خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكاتەوە، كە لەم پێناوەدا درێغی ناكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this