ئەگەر هەرێم لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت ئەو بودجەیەی دەستی دەکەوێت چەندە

0
782

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات پرۆژە یاسای قەرز دەرفەتی گفتوگۆی زۆری تێدایە لە نێوان حكومەتی هەرێم عێراق دەتوانن هەردوولا بە خواستی خۆیان بگەنە ڕێككەوتن، هاوكات ئەگەریش بگەنە ڕێككەوتن بە لایەنی كەم حكومەتی هەرێم 750 ملیار دیناری بۆ دەمێنێتەوە.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی داریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنان كە بەیای قەرز ناسراوە، دەرفەتی زۆری بۆ گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا هێشتووەتەوە كە بتوانن بە خواستی خۆیان ڕێكبكەون چونكە لە یاساكەدا هیچ بڕە نەوتێك دیاری نەكراوە كە دەبێت هەرێم ڕادەستی عێراقی بكات و لە بەرامبەریشدا هیچ بڕە پارەیەك دیاری نەكراوە عێراق بە هەرێمی بدات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە پرۆژەیاسای قەرز پەسەندكراو بەو 12 تریلیۆن دینارەی كە حكومەت قەرزی بۆ دەكات و حكومەت بۆ خۆیشی 14 تریلیۆن دیناری لەبەردەستدا بوو كە كۆی گشتی دەگاتە 26 تریلیۆن دینار، لەو بڕە پارەیە هەشت ترلیۆن دیناری دەڕوات بۆ سیادی و حاكیمە 18 تریلیۆن دینار دەمێنێتەوە لەو 18 تریلیۆنەش لە%12.67 پشكی كوردی لێدەدرێت دەكاتە دوو ترلیۆن و 323 ملیار دینار دابەشی سێ‌ مانگی دەكەین مانگانە نزیكەی 750 میار دینار دەستی هەرێم دەكەوێت بەوەش زۆر زیاترە لەو 320 ملیار دینارەی كە پێشتر دەنێردرا.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەو بڕەشی 26 تریلۆین دینارەی كە لە ئێستادا لەبەردەستی حكومەتی عێراقدایە و لەسەر نەفەقاتی 2019 خەرجبكرێت ئەوا پشكی هەرێم بۆ سێ‌ مانگ دەگاتە سێ‌ 453 ملیار دیناری، ئەمەش جارێكی دیكە هەر لەبەرەوەندی كوردە، بۆیە هەموو ئاماژەكان ئەوەمان پێدەڵێن كە دەبێت هەرێم و بەغدا رێككەون جگە لەوە هیچ چارەسەرێكی دیكە نییە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this