گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 15/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
340
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (15/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • دەبێت ئیسپانیا لە ئەڵمانیا بباتەوە.
  • خولی نەتەوەکانی ئەوروپا:سویسرا 1-1 ئیسپانیا.
  • رامۆس دوو لێدانی سزا لە دەست دەدات و جێرارد مۆرینۆ دێتە یاریگاوەو گۆڵی یەکسانبوونەوە دەکاتەوە.
  • دەبێت تیپەکەی لویس ئینریکی لە یاریگای سڤییا لە ئەڵمانیا بباتەوە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لە یاری کۆتایی دابنێت لە ساڵی داهاتوو.
  • لویس ئینریکی دووپاتی دەکاتەوە دوای ئەوەی رامۆس دوو لێدانی سزای لە دەستدا، لێدانە سزاکانی داهاتوو جێبەجێ دەکات.

ئاس:

  • سزای دوو هێندە.
  • ئیسپانیا 1-1 سویسرا.
  • ئیسپانیا بە گۆڵی جێرارد مۆرینۆ توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە بازل سەرەتا دواکەوت.
  • رامۆس لە یاری ژمارە 177ی دوو لێدانی سزا لە دەست دەدات، پاش ئەوەی لە 25 لێدانی رابردووی توانیبووی گۆڵ بکات.
  • لارۆخا یارییەکی قورس لە سڤییا بەرامبەر بە ئەڵمانیا ئەنجام دەدات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • یاری کۆتایی دژی ئەڵمانیا.
  • پاش 25 لێدانی راستەوخۆی سەرکەوتوو ، رامۆس دوو جار لێدانی سزا بەرامبەر بە سویسرا لە دەست دەدات.
  • لارۆخا ئێستا پێویستی بە بردنەوە هەیە بەرامبەر بە ئەڵمانیا کە لە یاریگای سڤییا ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بۆ گەیشتنی بە یاری کۆتایی ساڵی 2021.
  • خافێر بۆرداسی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بەرشەلۆنە بێدەنگی دەشکێنێت و هەموو شتێک ئاشکرا دەکات.

سپۆرت:

  • ئیریک گارسیا دەبێت لە هاویندا بگوازرێتەوەو لە زستان دەبێت پارەی بۆ قەرز بکرێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە ئیریک گارسیای یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی دەکات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی زستانە بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی، بەڵام مانچستەرسیتی داوای 15 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
  • یانەکە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو، بەڵام نایەوێت ئەو بڕە پارەیە بەو یاریزانە بدات، چونکە لە هاویندا دەتوانێت بێبەرامبەر بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.
  • سویسرا 1-1 ئیسپانیا… ئیسپانیا دژی ئەڵمانیا یاری دەکات و رامۆس دوو لێدانی سزا لە دەست دەدات، ئێستا لارۆخا دەبێت براوە بێت بۆ ئەوەی بگاتە یاری کۆتایی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this