بەڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك ده‌ستگیر كرا

0
256

SNNسیروان حه‌سه‌ن 

به‌ تۆمه‌تى وه‌رگرتنى به‌رتیل له‌ به‌رامبه‌ر دانانى كه‌سێك بۆ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى چالاكی قوتابخانه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك ده‌ستگیر كرا.

په‌روین فاتیح بەڕێوه‌به‌رى خوێندنى كوردى له‌ په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك به‌SNNى راگه‌یاند؛ له‌سه‌ر فه‌رمانى دادوه‌ر بەڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك “عه‌بد عه‌لى حسێن توعمه‌” ده‌ستگیر كراوە و دواى وه‌رگرتنى وته‌کەى، به‌ كه‌فاله‌تى 10 ملیۆن دینار ئازاد كراوه”.

وتیشى: “بەڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك به‌وه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌ له‌ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى چالاكیى قوتابخانه‌كانى كه‌ركوك كه‌ “مه‌نسور مه‌زرى”یە، بڕى نۆ هه‌زار و 50 دۆلاری وەک به‌رتیل وه‌رگرتووه”‌.

ئه‌وەشی خسته‌ڕوو، ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ده‌وامى ئاسایى خۆى و ئه‌و دۆسیه‌یه‌ له‌ دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت.

به‌ پێى به‌یاننامه‌یه‌كى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق، جوڵاندنى سكاڵا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك له‌سه‌ر سكاڵاى ئه‌وان بووه‌ كه‌ ناوبراو تۆمه‌تباره‌ به‌ وه‌رگرتنى به‌رتیل.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this