وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: ته‌نیا 15 نه‌خۆشى كۆرۆنا له‌ هه‌رێم ماون

0
763
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد: هه‌رچه‌نده‌ هه‌زار و 217 پشكنین ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام هیچ تووشبوویه‌ك له‌ هه‌رێم تۆمار نه‌كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، “(1216)پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان: (443) هەولێر، (535) سلێمانی، (238) دهۆك، دەرەنجام هیچ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە”.

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان (391) تووشبوو، لەنێویاندا پێنج مردن هەیە و (371) نەخۆش چاکبووەتەوە،ئێستا تەنیا (15) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

بەشی بکە لە
تاگەکانكۆرۆنا
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this