کەرکوک.. دوو چەکداری داعش لەکاتی دانانی بۆبمدا کوژران و بریندارکران

0
262

SNN-سیروان حه‌سه‌ن

له‌ سنورى كه‌ركوك له‌ كاتێكدا دوو چه‌كدارى داعش سه‌رقاڵى دانانی بۆمبى چێندراو بوون له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ یه‌كێكیان كوژرا  و یه‌كێكیشیان به‌ بریندارى ده‌ستگیركرا.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ كه‌ركوك به‌ SNN ى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ر رێگاى كه‌ركوك بۆ تكریت له‌كاتێكدا دوو چه‌كدارى داعش سه‌رقاڵى دانانى بۆمبى چێندراوبوون بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ شوێنه‌كانیان ئاشكراكرا.

وتیشى: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانییان یه‌كێك له‌ چه‌كداره‌كان بكوژن كه‌ به‌ “ئه‌بو عوسمان” ناسراوه‌ و چه‌كداره‌كه‌ى دیكه‌ش دواى ئه‌وه‌ى بریندار ده‌كرێت له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئه‌و دوو چه‌كداره‌ پێشتر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ پێى مادده‌ى چوارى تیرۆر داواكراوبوون و ئه‌مڕۆش له‌ كاتێكدا سه‌رقاڵى دانانه‌وه‌ى بۆمب بوون زانیارى هه‌واڵگرى و ورد له‌سه‌ر جموجۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

چەکدارانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان بەردەوامن لە چالاکی و هێرشەکانیان بۆ سەر هێزی ئەمنی و هاووڵاتی بێتاوان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this