چاودێرێك: لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکەدا رەچاوی كۆدەنگی نەكرا

0
430

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان داوای دواخستنی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كرد ئەوەش لە پێناو دروستكردنی كۆدەنگی هێز و لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆش وا ڕاگەیاندرا كە كۆبوونەوەكە ڕاوێژكاری دەبێت، چاودێرێكی مافەكانی مرۆڤیش دەڵێت: “ئەمجارەش ڕەچاوی كۆدەنگی لایەنە سیاسییەكان نەكرا”.

محەمەد گۆمەشینی، چاودێری نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤ بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی وابڕیاردرا كە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سێ‌ سەرۆكایەتییەكە كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاری بێت و هیچ بڕیارێكی تیادا نەدرێت تا ئەوكاتەی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان و نوێنەرانی كوردیش بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن، بەڵام بە پێچەوانەوە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا چەند بڕیارێكی (مەتاتی) لاستیكی دراون و بە ناردنی نوسراو شاندێك كە كەس نازانێت كێن و كەی دەچن خۆیان داوەتە دەست قەدەر ئاخۆ بەغدا وەڵامیان دەداتەوە یاخود نا.

ئاماژەی بەوەشكرد: دەبوو لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا ڕەچاوی ئەوە بكرایەكە كۆبوونەوەیەكی تەنها ڕاوێژكاری بێت و هیچ بڕیارێك دەرنەكرێت تا ئامادەكاری بۆ كۆبونەوەیەكی فراوان بەبەشداری سەرجەم ئەو نوێنەرانی كورد كە تا بەرەبەیانی بەرگرییان لەمافەكانی گەلەكەمان كرد، بەڵام ئەم جارەش وەك هەموو جارەكانی پێشوو وەك چۆن گوێیان بەسازان و ڕای گشتی و شەقام نەداوە كۆبوونەوەكەیان ئەنجامدا و دواتریش ڕەخنە لەبەغدا دەگرن كە ئامادەنییە  سازان و شەراكەت بكات و مافەكانی كورد دابین بكات.

ئەو چاودێرە نێودەوڵەتییەی مافەكانی مرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو: تا ئێستاش پلانی حكومەتی هەرێم ڕوون نییە ئاخۆ بە چ شێوازێك دەیەوێت مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بكات و ڕەچاوی بژێوی و ژیانی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی بكات بەوەی 60 ڕۆژ جارێك مووچە وەربگرن ئەوەش دواجار سەردەكێشێت بۆ ڕووداوی نەخوازراو بەرزبوونەوەی زیاتری ڕێژەی هەژاری و بێكاری لە هەرێمی كوردستان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this