
كه‌مپه‌ینى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌كره له هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستيى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌نیا له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر زیاتر 41 هه‌زار تووشبووى نه‌خۆشى شه‌كره هه‌یه، ده‌شڵێت: “داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتییان ئاگادارى ته‌ندروستى خۆیان بن چونكه ئاماره‌كان له هه‌ڵكشاندان”.
بژار مو‌سا، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستيى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاماره‌كانى تووشبووانى شه‌كره‌ى ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: “لە ئێستادا ته‌نیا له سنووری پارێزگای هەولێر 41 هەزار و 733 تووشبووی نەخۆشی شەكرە بوونیان هەیە، لە ماوەی یەك ساڵدا 90 هەزار دەرزی ئەنسۆلین و 33 هەزار ئامێری پشكنین بۆ سەنتەری شەكرە دابینكراون بۆ ئه‌وه‌ى بدرێن به تووشبووه‌كان”.
وتیشى: “ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشبوون له ته‌مه‌نى جۆراوجۆردان و رهگهزیشیان جیاوازه، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین خۆیان بپارێزن، چونكه ئاماره‌كان له هه‌ڵكشاندان، راسته ئێمه سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین ده‌كه‌ین له سه‌نته‌ره‌كانى شه‌كره، به‌ڵام پێویسته هاووڵاتییان هێنده خۆیان بپارێزن كه رێ‌یان نه‌كه‌وێته ئه‌م سه‌نته‌رانه”.
نەخۆشی شەكرە یەكێكە لەو نەخۆشییانەی كە تاوەكو تێپەڕبوونی ماوەیەك بەسەر تووشبوونی كه‌سى نه‌خۆش نیشانەكانی بەدیارناكەون، بۆیە بە نەخۆشییەكی ترسناك دادەنرێت كە ژمارەیەكی زۆر خەڵكی لە سەرانسەری جیهاندا پێوه‌ى دەناڵێنن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەیدسادق دەبێتە ناوەندێك بۆ بەخێوكردنی گامێش
2020-07-07
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17