دوای بردنەوەی 21 نازناو ماسکیرانۆ وازی لە یاریکردن هێنا

0
221
ماسکیرانۆ

SNN Sport

خافێر ماسکیرانۆی ئەرجەنتینی و بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، دوای بردنەوەی 21 نازناوی فەرمی، لە تەمەنی 21 ساڵیدا وازی لە یاریکردن هێنا.

ماسکیرانۆی یاریزانی پێشووی کۆرنشیانز و لیڤەرپوڵ و بەرشەلۆنەو چەند یانەیەکی تر، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دوای دۆڕانی یانەکەی ئیستۆدیانتس 1-0 بەرامبەر بە ئەرجەنتینیۆس جۆنیۆر لە خولی ناوخۆی ئەرجەنتین، وازی لە یاریکردن هێنا.

لە لێدوانێکیدا دوای وازهێنانی ماسکیرانۆ وتی:”من لە %100 و تا ئەو کاتەی توانیم کاری خۆمم کردووە،بۆ ئێستا و هەندێک کات شتەکان قورس دەبێت، هەندێک جار کەسێک واز لە یاریکردن ناهینێت، بەڵام خۆی ئەوە روودەدات”.

ماسکیرانۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە توانی 19 نازناو لە ماوەی 8 ساڵ بباتەوە،کە 5 نازناوی لالیگا بوو،لەگەڵ دوو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان.

ماسکیرانۆ 147 یاری لەگەڵ ئەرجەنتین ئەنجامداوە،4 جار لە مۆندیال بەشداری کردووە،توانیویەتی لە دوو مۆندیالی لاوان دوو مەدالیای زێر بباتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this