داقوق: بۆمب به‌ ئۆتۆمبێلى فه‌رمانده‌یه‌كى سوپاى عێراق دا ته‌قیه‌وه‌

0
417
فۆتۆ: CNN

ئه‌مڕۆ له‌ داقوق بۆمبێكى چێنراو به‌ ئۆتۆمبێلى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى یه‌كى سوپاى عێراق دا ته‌قیه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان، “له‌نزیك گوندى مه‌نسورى ناوچه‌ى حه‌فته‌غار له‌ سنوورى داقوق بومبێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى یه‌كى لوا‌ى 34ى سوپاى عێراق له‌ ئه‌نجامدا شۆفێره‌كه‌ى به‌ سه‌ختى بریندار بووه‌”.

هاوكات له‌ نزیك گوندی (مێخاس)ی كاكه‌ى نشین له‌ قەزای خانەقین، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو كه‌ گوماندەکرێت چەکداری داعش بن هەڵیانکوتاوه‌ته‌ سەر دەڕاسەیەک کە سه‌رقاڵى دروێنه‌كردن بووه‌، دەڕاسەکە و دەغڵودانەکە و دوو تراكتۆریشيان سوتاندووه”.

بەشی بکە لە
تاگەکانداعش
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this