لاهور شێخ جه‌نگى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى كۆده‌بێته‌وه‌

0
1399

SNN – عەلی حەمە سەعید
لەسەر راسپاردەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدایە، ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیش ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كانى ئاشكرا ده‌كات.

ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى بە SNNى راگەیاند: “دوای كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی و لەسەر راسپاردەی بەشداربووانی ناو كۆبوونەوەكە بە باشزانرا كە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆببێتەوە، باس لە دۆزینەوەی چارەسەرێك بكەن بۆ كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ناردنی پشكی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم”.

وتیشى: “لە ئێستادا هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری بەغدایە، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆككۆمار كۆبووەتەوە و لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراقیش كۆدەبێتەوە”.

هه‌ر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى و سه‌رۆككۆمارى عێراق نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆككۆماری عێراق راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌، “هاوسەرۆكی یەكێتی و سەرۆككۆمار لە بارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، گفتوگۆیان كردووە، بۆ ئەو مەبەستە بە گرنگییەوە جەختیكرایەوە لە گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و كۆتایی هێنان بەو دۆسییه‌یە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا”.

سه‌ردانه‌كه‌ى هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەغدا بە سەردانی یەكەم بەرپرسی باڵای كورد دادەنرێت بە مەبەستی بەردەوامیدان بە ناردرنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەوەش دوای بڕینی پشكی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە یاسای قەرز.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this