رامۆس بەم مەرجە ئامادەیی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نیشاندا

0
435
سێرجیۆ رامۆس

SNN Sport

سێرجیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید، لە ئێستادا لەگەڵ یانەی شاهانە لە گفتوگۆدایە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و تا ئێستا بە فەرمی هەردوولا نەگەیشتوون بە رێککەوتن.

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، سێرجیۆ رامۆس ئامادەیی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە نیشانداوە، بەڵام بۆ ماوەی دوو ساڵ و هەمان ئەو مووچەی پێبدرێت کە لە ئێستادا یانەکەی پێی دەدات.

بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید ئۆفەری پێشکەشی رامۆس کردووە  بۆ ساڵێک نوێی بکاتەوە لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوە بۆ ساڵێکی تر لەگەڵ کەمکردنەوەی مووچەکەی  کە لە ئێستادا لە یانەی ریاڵ مەدرید وەریدەگرێت.

هەروەها رامۆس بەم مەرجەی یانەی ریاڵ مەدرید رازی بووە کە گرێبەستی بۆ ساڵێک نوێ بکرێتەوە لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوە بۆ ساڵێکی تر، بەڵام  بەو شێوەیە بێت بەشداریکردنی لە یارییەکان دیاریکراو بێت،بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی ئۆتۆماتیکی بۆ ساڵێکی تر نوێ بکاتەوە.

بە پێی زانیاری رۆژنامەکان، رامۆس لە ئێستادا ساڵانە زیاتر لە 10 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانەی شاهانە وەردەگرێت و گرێبەستی لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this